شیعرییەتی دیالۆگ لە هۆنراوەكانی تەڵعەت تاهیردا
DOI:
https://doi.org/10.25130/Lang.9.4.P2.8Keywords:
دیالۆگ، شیعرییەت، تەڵعەت تاهیرAbstract
دیالۆگ بە تەكنیكێكی گرنگی ئەدەبی دادەنرێت، بەتایبەت لە ژانری پەخشان ئامێزدا، بەڵام لەگەڵ هەڵكشانی ئەدەب و تێڕوانینی ڕەخنەی هاوچەرخدا، ئاوێتەبوونی ژانرەكان دەبێت بە دیاردەیەكی ئەدەبی، لەم سۆنگەوە دیالۆگ وەكو تەكنیك لەشیعری هاوچەخدا بەفراوانی ڕەنگیداتەوە. شاعیر تەڵعەت تاهیر وەكو دەنگێكی نوێی شیعری هاوچەرخی كوردی بەشێوەیەكی بەرچاو لە بنیاتی دەقی شیعرەكانیدا سودی لەم تەكنیكە وەرگرتووە. ئەم توێژینەوەیە هەوڵێكە بۆ دەرخستنی تواناكانی شاعیر لە مەزراندنی تەكنیكی دیالۆگ لە هۆنراوەكانی تەڵعەت تاهیردا و هەوڵدەدات كار لەسەر بنەماكانی شیعرییەتی دیالۆگ بەئەنجام بگەیەنێت، چونكە زۆربەی ئەو توێژینەوانەی لەبوای تەكنیكی دیالۆگ لەشیعری هاوچەرخی كوردیدا ئەنجامدراون زیاتر كاریان لەچوارچێوەی ئەم تەكنیكەدا كردووە لەبەر ڕۆشنایی هونەریی چیرۆكیدا. توێژینەوەكەمان بەئاقارێكی جیاواز لەوانەی پێش خۆی كاری كردووە و هەوڵیداوە لەچوارچێوەی چەمكی شیعرییەتدا شیكردنەوە و ڕاڤە بۆ تەكنیكەكە بكات، بەواتایەكی دیكە توێژینەوەكە دەیەوێت وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە كە ئایا دیالۆگ چ زیادەیەكی خستووەتە سەر خەرمانی شیعرییەتی دەق؟ بۆ بەئەنجام گەیاندنی توێژینەوەكە و گەیشتن بە ئامانجەكانی پشت بە میتۆدی وەسفیی شیكاری بەستراوە. پێكهاتەی توێژینەوەكە دابەشكراوە بەسەر دوو تەوەردا؛ تەوەری یەكەم لەڕووی تیۆرییەوە تیشك دەخاتە سەر شیعرییەت و دیالۆگ لەئەدەبدا، تەوەری دووەم شیكاریی و ڕاڤەیە بۆ شیعرییەتی دیالۆگ لە هۆنراوەكانی تەڵعەت تاهیردا. لەگرنگترین ئەو ئەنجامانەی توێژینەوەكە بەدەستی هێناون: تەڵعەت تاهیر دیالۆگی مەزراندووە لەبەرهەمهێنانی شیعرییەتی دەقدا، بەجۆرێك شاعیر توانیویەتی لەڕێی تەكنیكێكی دیاری گێڕانەوەوە ئاستی شیعرییەتی هۆنراوەكانی بەرز بكاتەوە و دەقەكانی سیمای شیعرییان بەسەردا زاڵ بێت.
References
أدونيس، (1993)، زمن الشعر، دار العودة، بيروت.
الخمیس، عبدالحمن بن صالح (2020)، شیعریة الحوار فی القصیدة السعودیة المعاصرة، مجلة بحوث كلیة اداب، مجلد 31، عدد 120.
العلوي، عبد الرحمن. (2009) أساليب التعبير في الشعر العربي المعاصر، دار الكتاب الجديد، بيروت.
المرعي، محمد سعید، (2007) الحوار فی الشعر العربي القدیم، امرویء القیس نموذجا، مجلة جامعة تكریت، مجلد 14، عدد 3.
الوتوات، عبداللە احمد (2017) اسالیب الحوار في شعر ابن وردي، المجلة العلميةلكلية التربية بجامعة مصراتة، مجلد2، عدد8، يونيو.
باختين، ميخائيل، (1981)، خطاب الرواية، ت: محمد برادة، دار الآداب، بيروت
تاهیر، تەڵعەت، (2021)، ناوی تۆ ئیمزای منە، دەزگای فام، هەولێر.
خۆشناو، هێمن عومەر، (2010)، شیعرییەتی دەقی چیرۆكی كوردی،چاپخانەی ڕۆشنبیری، هەولێر.
جەمال، 2008، ص 90)
جەمیل، هاوكار، (2021)، گێراوە لە داستان و شانۆ مەم و زین بە نموونە، ناوەندی ڕۆشنبیری مەم و زین، هەولێر.
حمهامین, سارا صدقى، (2020)، هونهرى دیالۆگ له شیعرى نوێى كوردیدا(1920-1958)، نامهى ماستهر، كۆلێجى زمان، زانكۆى سلێمانى.
حەسەن، شێرزاد، (2012)، كۆ ڕۆمان، چاپخانەی ڕەنج، چاپی دووەم، سلێمانی.
عبدالله، جعفر احمد، (2023)، الحوار الأحادي وهيمنة فعل التخاطب المتلفظ، المجلة العلمية آداب المستنصرية، مجلد 47 – عدد 104.
عەلی، بەختیار، (2024)، ڕۆمانی نەفرەتی نەوبەهاران، ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند، سلێمانی.
كوندیرا، میلان، (1999)، فن الروایة، ت: بدرالدین عرودكي, دار الأهالي, ديمشق.
كيليطو، عبد الفتاح، (1991)، الأدب والغرابة: دراسات بنيوية في الأدب العربي، دار توبقال، الدار البيضاء.
محەمەد، عوسمان محەمەد و مستەفا، ئیدریس عەبدوڵڵا، (2021) شیعرییەتی ڕەوانبێێژی لە هۆنراوەكانی (مەلا عەبدوڵڵای ئەحمەدییان)دا، گۆڤاری زانكۆی هەڵەبجە، ژمارە(1)، بەرگی (6).
مرتاض، عبد الملك، (2000)، تحليل الخطاب السردي: مفاهيم وأدوات، دار هومة، الجزائر.
مەجید، دیار فایەق، (2017)، دیالۆگ لە ڕۆمانی (ئەڵوەن)ی ئەحلام مەنسوردا، گۆڤاری زانكۆی گەرمیان، خولی 3، كۆنفرانسی خانەقین:
https://jgu.garmian.edu.krd/article_66316_35432d50c91edd2ca0e4dc007b4a2ed7.pdf
نوفل، یوسف، (2000)، فن الشعریة والمسرحیة العربیة، دار الغریب، قاهرة.
هلسا، غالب، (1992) تقنیات السرد، دار الفارابي، بيروت.
همفري، روبیرت، (1971)، تيار الوعي في الرواية الحديثة. ترجمة: عبد الله إبراهيم، دار الثقافة.
هیلال، د. عبدالناصر (2006)، الیات السرد في الشعر العربي المعاصر، مركز الحظارة العربية، القاهيرة.
Bernard, Suzanne. (1959) Le Poème en Prose: de Baudelaire jusqu’à nos jours. Paris: Librairie José Corti.
Bernard, Suzanne. (1964). La littérature expérimentale: Le nouveau roman. Paris: Gallimard.
Cohen, J. (1977). Structure du langage poétique. Flammarion.
Eagleton, Terry. (1996) Literary Theory: An Introduction. University of Minnesota Press.
Eliot, T. S. (1935). Murder in the Cathedral. London: Faber and Faber.
Hemingway, Ernest, (1952) The Old Man and the Sea, Common editions.
Homer. (1998), The Iliad. Translated by Robert Fagles. New York: Penguin Classics.
Jakobson, R. (1960). Closing Statement: Linguistics and Poetics, in Style in Language, MIT Press.
Todorov, Tzvetan. (1981) The Poetics of Prose. Oxford: Blackwell.