شیکارییەکی بەراوردکاریی نێوان تیۆریی ئێکس-باڕ و تیۆریی ڕۆنانی فرێزە داماڵراوەکان(BPS) لە زمانی کوردیدا
DOI:
https://doi.org/10.25130/Lang.9.4.P2.5Keywords:
سەرەکییەکان : تیۆریی ئێکس-بار، ڕۆنانی فرێزە داماڵراوەکان(BPS)، لێکدان، فرێز، دیاریکار، تەواوکارAbstract
ئەم توێژینەوەیە بەناونیشانی(شیکارییەکی بەراوردکاریی نێوان تیۆریی ئێکس-بار و تیۆریی ڕۆنانی فرێزە داماڵراوەکان (BPS) لە زمانی کوردیدا)یە، هەڵسەنگاندنێکی بەراوردکاریی لە نێوان دوو تیۆریی سەرەکی لە بواری سینتاکسدا پێشکەش دەکات، کە بریتین لە تیۆریی "ئێکس-بار (X-bar Theory)" و تیۆریی ڕۆنانی فرێزە داماڵراوەکان. (Bare Phrase Structure - BPS) تیۆریی ئێکس-بار، کە لە دەیەکانی ١٩٧٠ و ١٩٨٠ پەرەی پێدرا، چوارچێوەیەکی ستاتیکی و سێ ئاستیی (XP، X'، X) بۆ شیکردنەوەی پێکهاتەی فریزەکان خستەڕوو. هەرچەندە ئەم تیۆرییە لە سەرەتادا بۆ مۆدێلکردنی ڕستەسازی سوودی هەبوو، بەڵام بەهۆی چەند کەموکوڕییەکەوە ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەوە، لەوانە گریمانەکردنی ئاستەکانی فرێز بە شێوەیەکی پێشوەختە و ناچالاک.
لە بەرامبەردا، تیۆریی ڕۆنانی فرێزە داماڵراوەکان (BPS)، کە لەلایەن چۆمسکییەوە لەناو "پڕۆگرامی کەمینە (Minimalist Program)" لە ساڵی ١٩٩٥ پێشکەشکرا، بە لابردنی ئاستە زیادەکان و پشت بەستن بە کردەی "لێکدان (Merge)"، شۆڕشێکی لە تێگەیشتن لە پێکهاتەی ڕستەدا بەرپا کرد BPS. پێکهاتەکان بە شێوەیەکی داینامیکی و وەرگیراو دروستدەکات، کە ئەمەش وا دەکات پێشبینییەکی جێگیری وەک 'X یان XP بوونیان نەمێنێت.
توێژینەوەکە بە وردی سوود و تایبەتمەندییەکانی هەردوو تیۆرییەکە لەسەر نموونەی زمانی کوردی تاوتوێدەکات. ئەنجامەکان دەریدەخەن کە تیۆریی BPS بەهۆی سادەیی، ئابووری و توانای زیاتری بۆ شیکردنەوەی دیاردە سینتاکسییەکانی زمانی کوردی، بە تایبەت لە ڕووی گونجان لەگەڵ فۆڕمە فۆنۆلۆجی و واتاییەکانەوە، تیۆرییەکی گونجاوتر و بەهێزترە. ئەم توێژینەوەیە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە BPS سیستەمێکی داینامیکی و وەرگیراو پێشکەشدەکات، کە باشتر لەگەڵ ئامانجەکانی پڕۆگرامی کەمینەدا دەگونجێت.
References
-فەرهادی ساجیدە عەبدوڵا (2013). هەندێ لایەنی ڕستەسازی زمانی کوردی،چاپخانەی حاجی هاشم،هەولێر.
-قادر سەباح ڕەشید (2009).هەندێ لایەنی ڕێزمانی دەسەڵات و بەستنەوە((GB لە زمانی کوردیدا، چاپخانەی حاجی هاشم،هەولێر.
-مەحەمەد ئەمین یوسف نوری (2015).ڕستەی لێکدراو لە زمانی کوردیدا بەپێی یاساکانی گوێزانەوە،چاپخانەی نارین،هەولێر.
نامەی ئەکادیمی:
-ئەحمەد مەحمود فەتحوڵڵا (1988).کار تەواوکردن لە کوردیدا،نامەی ماستەر،کۆلێژی ئاداب،زانکۆی سەڵاحەددین، کۆلێژی زمان، بەشی زمانی کوردی،هەولێر.
-ئەمین شلێر نایف(2015). فرێزێن ئەرکی د دیالێکتا کرمانجیا سەریدا(گۆڤەرا بەهدینی)،تێزی دکتۆرا، زانکۆی دهۆک،فاکەڵتی زانستی مرۆڤایەتی،بەشی زمانی کوردی، دهۆک.
- حاجی، ڤییان سلێمان (2007).کەرستە بەتاڵەکان لە ڕوانگەی تیۆری دەسەڵات و بەستنەوە. نامەی دکتۆرا، زانکۆی سەلاحەددین، کۆلێژی زمان، بەشی زمانی کوردی،هەولێر.
-حەمەڕەحیم شنە عەزیز(2023). فرێزی فەرهەنگیی لە زمانی کوردیی و فارسییدا،نامەی ماستەر، زانکۆی هەڵەبجە، کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور،بەشی زمانی کوردی، هەڵەبجە.
- ڕەسول سەڵاح حەوێز (2013).پرەنسیپی ئابوریکردن لە زمانی کوردیدا لە ڕوانگەی تیۆری دەسەڵات و بەستنەوە و بچوکترین پڕۆگرام دا. نامەی دکتۆرا، زانکۆی کۆیە، کۆلێژی زمان، بەشی زمانی کوردی، کۆیە.
- عەزیز عومەر ئەحمەد (2023).تیۆری پاساودان لە زمانی کوردیدا. نامەی دکتۆرا، زانکۆی گەرمیان، کۆلێژی پەروەردە، بەشی زمانی کوردی، گەرمیان.
- فەرهادی ساجیدە عەبدوڵا.(1994)ڕێزمانی بەندێتی و هەندێ لایەنی ڕستەی کوردی،نامەی ماستەر، زانکۆی سەلاحەددین، کۆلێژی زمان، بەشی زمانی کوردی،هەولێر.
-قادرتارا موحسین (2011). زمانی کوردی و مینیماڵیزم. نامەی دکتۆرا، زانکۆی سلێمانی،بەشی زمانی کوردی،سلێمانی.
-مەحەمەد حاتەم ولیا(2006) پەیوەندییە ڕۆنانییەکانی نواندنە سینتاکسییەکان،نامەی دکتۆرا، زانکۆی سەڵاحەددین،کۆلێژی زمان، بەشی زمانی کوردی،هەولێر.
گۆڤار:
-عبدلرحیم عوسمان کەریم و قادر ئەبوبەکر عومەر (2023).گرێی پرس بە پێی تیۆری دەسەڵات و بەستنەوە((GB لە زمانی کوردیدا،گۆڤاری کوردستانیی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی،ژمارە١،لاپەڕە١٣-٣٤
References
-Ali Fattah Mama (1997) A Generative Grammar of Kurdish. Unpublished Doctoral Dissertation. University of Amsterdam.
-Boeckx Cedric (2006). Linguistic Minimalism: Origins, Concepts, Methods, and Aims. New York: Oxford University Press.
-Black Cheryl A. (1999). A step-by-step introduction to the Government and Binding theory of syntax. Mexico: SIL International.
-Bralich Philip A.)1991(.X-Bar Theory and Morphological Juncture. PhD dissertation. University of Hawaii. Ann Arbor, MI UMI Dissertation Services.
-Chomsky Noam (1995a). The Minimalist Program. 20th Anniversary Edition. Cambridge, MA: MIT Press
-Chomsky Noam (1995b). Bare Phrase Structure. In G. Webelhuth (ed.), Government and Binding theory and the Minimalist Program. Oxford: Blackwell.
- Chomsky Noam (1999) Derivation by Phase, MIT Occasional Papers in Linguistics, 18 (also published in M. Kenstowicz (ed.) (2001) Ken Hale: A Life in Language, MIT Press, Cambridge, MA,
-Chomsky Noam (2006) 'Approaching UG from below', Manuscript, MIT.
Chomsky, N. and Lasnik, H. (1977) 'Filters and control', Linguistic Inquiry 8: 425 504.
-Chomsky Noam)2007(. Approaching UG from below. In: U. Sauerland and H.-M. Gärtner, eds., Interfaces+Recursion=Language? New York, NY: Mouton de Gruyter.
-Chomsky, Seely, Berwick, Fong, Huybregts, Kitahara, McInnerney and Sugimoto (2023). Merge and the Strong Minimalist Thesis. In: R. Freidin, ed. Elements in Generative Syntax. Cambridge: Cambridge University Press.
-Collins. C (2000). Eliminating Labels. Manuscript, Cornell University, Ithaca, NY.
-Collins. C (2002). Eliminating Labels. In Epstein, S.D. and Seely, T.D. (eds.) Derivation and Explanation in the Minimalist Program, Oxford: Blackwell.
-Cook Vivan and Newson Mark (1996). Chomsky’s Universal Grammar: An Introduction. 2nd ed. Oxford: Blackwell.
- Epstein, Kitahara and Seely (2015). Explorations in Maximizing Syntactic Minimization. New York and London: Routledge.
- Epstein, Kitahara and Seely (2022). A Minimalist Theory of Simplest Merge. New York and London: Routledge.
-Hornstein Norbert (2009). A Theory of Syntax: Minimal Operations and Universal Grammar. Cambridge: Cambridge University Press.
-Jackendoff Ray (1977). X-bar Syntax: A Study of Phrase Structure. Cambridge, MA: MIT Press.
-Kim Jong-Bok and sells Peter (2007). English Syntax: An Introduction. Stanford, CA: Center for the Study of Language and Information.
-Radford Andrew (2009). Analysing English Sentences: A Minimalist Approach. Cambridge: Cambridge University Press.
- Valin Van et al. (2001) An Introduction to Syntax. Cambridge: Cambridge University press.
-Zamparelli (2000). Layers in the Determiner Phrase. Revised version of 1995 PhD dissertation, University of Rochester. [online] Available at: http://www.unibg.it/~zamparelli [Accessed 22 July 2025].